دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ڕازیل و مه‌كسیك و هیندستان
- له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٧٥ كه‌سی دیکە له به‌ڕازیل و ٩٤٢ كه‌سی دیکە له هیندستان، هەروەها ٧٣٧ كه‌سی دیکە له مه‌كسیك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Ankara
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٧٥ كه‌سی دیکە له به‌ڕازیل و ٩٤٢ كه‌سی دیکە له هیندستان، هەروەها ٧٣٧ كه‌سی دیکە له مه‌كسیك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌ڕازیل كه دووه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ری په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی له‌سه‌ربێت له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٧٥ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ١٧٥ كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٤ هه‌زار و ٢٠١ كه‌س، هه‌روه‌ها ٥٥ هه‌زار و ١٥٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ١٦٤ هه‌زار و ٧٨٥ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٦٣٩ هه‌زار و ٥٦٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٥ هه‌زار و ٥٧١ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل، دوو ملیۆن و ٣٠٩ هه‌زار و ٤٧٧ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- هیندستان
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، ٩٤٢ كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٤٧ هه‌زار و ٣٣ كه‌س؛ ٦٦ هه‌زار و ٩٩٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، دوو ملیۆن و ٤٣٦ هه‌زار و ٦٣٨ كه‌س، هه‌روه‌ها تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٦٩٥ هه‌زار و ٩٨٢ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٣٧ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٤ هه‌زار و ٦٦٦ كه‌س.
هاوكات پێنج هه‌زار و ٨٥٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٤٩٨ هه‌زار و ٨٣٠ حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ، ٣٣٦ هه‌زار و ٦٣٥ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا، بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن