دوایین ئاماری کۆرۆنا له چین و كۆریای باشوور
- له میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حه‌وت حاڵه‌ت له چین و ٦٣ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا له كۆریای باشوور تۆماركراوه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا له چین كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه حه‌وت حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركرا و له كۆریای باشوور-یش ٦٣ حاڵه‌ت.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانیی چین له میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حه‌وت حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه كه سەرجەمیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵات تووشبوون.
له كاتێكدا له میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه له چین تۆمارنه‌كراوه، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، ٨٣ هه‌زار و ٥٧٢ كه‌س.
تا ئێستا له چین چوار هه‌زار و ٦٣٤ كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧٨ هه‌زار و ٥٤٨ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
- تێكڕای تووشبووانی كۆرۆنا له كۆریای باشوور به‌رزبووه‌وه بۆ ١٣ هه‌زار و ٢٤٤ كه‌س
بەپێی راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی به‌ر‌گرتن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان لە كۆریای باشوور له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٣ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه كه ٣٣‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵات تووشبوون .
له كاتێكدا له كۆریای باشوور كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ١٣ هه‌زار و ٢٤٤ كه‌س، تا ئه‌مڕۆ ١١ هه‌زار و ٩٧٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ٢٨٥ كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.