Iraq
به‌غدا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌گه‌ڵ هاوتا سوورییه‌كه‌ی، وه‌لید موعه‌لیم باسی له بابه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.
به‌پێی راگه‌یاندراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه جه‌عفه‌ری كه به سه‌ردانێك له دیمه‌شقه له‌گه‌ڵ موعه‌لیم جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان كردووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا.
ئاماژه‌یان به‌وه كردووە كه كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر هاتوچۆی خه‌ڵكی و كه‌لوپه‌ل و هێزی خۆراگری هه‌ردوو وڵات زیاد ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یە.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه چ كاتێك هه‌نگاو ده‌نرێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنووریانه‌ی هه‌ردوو وڵات كه ماوه‌ی ساڵانێكه داخراون.
دوێنێ جه‌عفه‌ری له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی دوو رۆژییدا گه‌یشته دیمه‌شق.
عێراق و سووریا به‌درێژایی 600 كم سنووریان به‌یه‌كه‌وه‌یه و، سێ ده‌روازه‌ی سنووریان له‌سه‌ره كه بریتین له ره‌بیعه، قائیم و وه‌لید.