دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان لە کلیس بەردەوامە
Kilis
کلیس – AA
دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات لە شارۆچکەی موسابەیلی لە پارێزگای کلیس بەردەوامە.
بەرنامە بۆ ئەوە داندراوە لە قۆناغی یەکەمدا ١٦٩ یەکەی نیشتەجێبوون لە چەند شوێنێکی جیاوازی شارۆچکەکە دروست بکرێت.
قائیمقایمی موسابەیلی، هەمزە ئۆزبیگی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لە ئاکامی بوومەلەرزەکەدا هەشت کەس لەو شارۆچکەیەدا گیانی لەدەست داوە و ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونیش داڕووخاون.
ناوبراو سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ تەواوکردنی ئەم ١٦٩ یەکەی نیشتەجێبوونەی بڕیار وایە لە قۆناغی یەکەمدا بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان دروست بکرێن.