ئابووری

"داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٩ هەشت ملیار و ٣٤٩ ملیۆن دۆلار بووە"

کۆمپانیای دیلۆیت: "حکوومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٩دا، ١٥٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کردووە و داهاتەکەی هەشت ملیار و ٣٤٩ ملیۆن دۆلار بووە".

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 03.05.2020 - نوێکردنەوە : 05.05.2020
"داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٩ هەشت ملیار و ٣٤٩ ملیۆن دۆلار بووە"

Arbil

هەولێر - AA

کۆمپانیای جیھانیی دیلۆیت (Deloitte) راپۆرتێکی دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ‌ ساڵی ٢٠١٩ بڵاو کردووەتەوە.

راپۆرتەکەی کۆمپانیای دیلۆیت لە مالپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و لەمبارەیەوە حکوومەتی هەرێم رایگەیاندووە "وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە خستنەڕووی داتاكانی پشتڕاستكراو دەربارەی هەناردە، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمـی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن کۆمپانیای جیھانی دیلۆیت بۆ وردبینی کە یەکێکە لە چوار کۆمپانیا گەورەکانی بواری وردبینی".

بەپێی راپۆرتەکە، حکوومەتی هەرێم لە سالی ٢٠١٩دا لەو بیرە نەوتانەی لەژێر کۆنترۆڵیدایە، ١٧٠ ملیۆن و ٩٧٧ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی دەرهێناوە و لەو ژمارەیەش، ١٥٨ ملیۆن بەرمیلی لەڕێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە و باقییەکەشی لە بازاڕی ناوخۆدا بەکارهێندراوە.

داهاتی نەوتە هەناردەکراوەکە، هەشت ملیار و ٣٤٩ ملیۆن دۆلار بووە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٥٢ دۆلار فرۆشراوە، دوای ئەوەی خەرجییەکانی گواستنەوە و پشکی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوتی لێ جیاکراوەتەوە چوار ملیار و ٥١٥ ملیۆن دۆلار لە داهاتی هەناردەکردنی نەوت چووەتە سەر گەنجینەی حکوومەتی هەرێم.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın