Moskova
مۆسكۆ – AA
داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت لە رووسیا له ماوه‌ی كانوونی دووه‌م-ئاداری ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، له‌سه‌دا ٣٣ كه‌می كردووه و داكشاوه بۆ ٣٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.
به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرکی فیدراڵی رووسیا، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ٢٠١٩، له‌سه‌دا سێ كه‌می كردووه و بووه‌ته ١٠٤ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار تۆن.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت لە رووسیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، له‌سه‌دا ٣٣ كه‌می كردووه و داكشاوه بۆ ٣٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.
ئه‌و داهاته‌ی له‌ڕێگای هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه رووسیا ده‌ستی كه‌وتبوو، به به‌راورد به ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا شه‌ش كه‌می كردبوو و بۆ ١٢١ ملیار دۆلار داكشابوو.
نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٤٠ی بوودجه‌ی رووسیا له داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی سروشتی پێك دێت.