سياسەت, عێراق

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق: "درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە"

- دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە نادەستوورییبوونی درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.

Sarmand Hameed  | 30.05.2023 - نوێکردنەوە : 31.05.2023
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق: "درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە"

Arbil

هەولێر - AA

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە نادەستوورییبوونی درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، جاسم محەمەد عەبوود لە گوتەیەکدا لە میانی دانیشتنی دادگاکە تایبەت بە روانین لە داواکاری درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، گوتی: "دەستوور خاوەنی دەسەڵاتی کۆتایی و هەمیشەییە و بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە رێساکانی خۆی بەسەر هەموو دەسەڵاتەکاندا دەسەپێنێت و دەستووریش ئەو پرەنسیپە بنەڕەتییانە رێکدەخات کە پرۆسەی سیاسیی لەسەری بنیات نراوە، لەوانەش سەروەری یاسا و گەل سەرچاوەی دەسەڵاتەکانە".

جاسم محەمەد عەبوود گوتیشی: "لە دەقی دەستووردا هاتووە کە تەمەنی پەرلەمانی کوردستان چوار ساڵە و هەر دەقێکی یاسایی دیکەی پێچەوانەی دەستوور پووچەڵە".

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق راشیگەیاند:

"هەرێمی کوردستان بەپێی بڕگەکانی دەستوور فیدراڵییە، هەروەها بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ دوای درێژکردنەوەی پێچەوانەی بڕگەکانی دەستوورە، هەر بۆیە دادگا بڕیاریدا کە درێژککردنەوەی تەمەنی کارەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە و خولی پێنجەم وادەکەی لە کاتی خۆیدا کۆتایی هاتووە و ئەوەی دوای درێژکردنەوەکەی دەرچووە لە رووی دەستوورییەوە پووچەڵە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın