سياسەت, جيهان

دادگای باڵای شانشینی یەکگرتوو بڕیاری دا "دووەم گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی سکۆتلاند" ئەنجام نەدرێت

Zuhal Demirci  | 23.11.2022 - نوێکردنەوە : 24.11.2022
دادگای باڵای شانشینی یەکگرتوو بڕیاری دا "دووەم گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی سکۆتلاند" ئەنجام نەدرێت

İngiltere

لەندەن – AA

دادگای باڵای شانشینی یەکگرتوو بڕیاری دا، بەبێ رەزامەندی پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو، "دووەم گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی سکۆتلاند" ئەنجام نەدرێت.

بەپێی بڕیاری دادگاکە کە بە تێکڕای دەنگی ئەندامان پەسەند کراوە، بەبێ رەزامەندی پەرلەمانی شانشینی یەکگرتوو رێگە نادرێت بە ئەنجامدانی "دووەم گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی سکۆتلاند".

سەرۆکی دادگای باڵای شانشینی یەکگرتوو، رۆبەر رید لەمبارەیەوە رایگەیاند: "دەنگۆی سکۆتلاندمان رەت کردەوە لەبارەی ئەوەی کە ئەنجامدانی دووەم گشتپرسی پەیوەندی بە پەرلەمانی بەریتانیاوە نییە. پێویستە هاوشێوەی کاریگەری یاسایی رەچاوی کاریگەری ماددیش بکرێت بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی".

رۆبەر رید ئاماژەی بەوەیش دا کە پەرلەمانی سکۆتلاند، دەسەڵاتی یاسایی نییە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەو وڵاتە.

سەرۆکوەزیرانی سکۆتلاند، نیکۆڵا ستۆرجیۆن لە ١٠ی تشرینی یەکەم رایگەیاند، ئەگەر دادگای باڵای شانشینی یەکگرتوو بڕیار بە لای ئەواندا بدات، ئەوا گشتپرسی دووەم بۆ سەربەخۆیی لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ئەنجام دەدرێت.

لە گشتپرسی یەکەمدا کە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەنجام درا لەسەدا ٥٥ی سکۆتلاندییەکان دەنگدان بە سەربەخۆییان رەت کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın