توركيا

دادبینی دۆسیەی ٣٦ تۆمەتباری رووداوەکانی کۆبانێ خوێندرایەوە

- دادبینی دۆسیەی ٣٦ تۆمەتبار، بەهۆی رووداوەکانی پەیوەندیدار بە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بەهۆی کۆبانێوە، خوێندرایەوە.

Tanju Özkaya, Cemil Murat Budak  | 14.04.2023 - نوێکردنەوە : 14.04.2023
دادبینی دۆسیەی ٣٦ تۆمەتباری رووداوەکانی کۆبانێ خوێندرایەوە

Ankara

ئەنقەرە – AA

دادبینی دۆسیەی ٣٦ تۆمەتبار کە جگە لە بەناو گەورە بەرپرسانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، هەروەها هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ'ی لەنێودایە بەهۆی رووداوەکانی پەیوەندیدار بە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بەهۆی کۆبانێوە، خوێندرایەوە.

دانیشتنەکەی دادگا لە هۆبەی ٢٢ی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە ئەنجام درا و ژمارەیەک لە تۆمەتباران و پارێزەرەکانیان ئامادەی بوون.

دوای ئەوەی سەرۆکی دەستەی دادوەری داوای لە داواکاری کۆماری، جەمالەدین شیمشەک کرد دادبینی دۆسیەکە بخوێنێتەوە، ژمارەیە لە تۆمەتباران و پارێزەران کە داوایان کرد رێگە بە خوێندنەوەی دادبینییەکە نەدرێت هۆڵی دادگایان جێ هێشت.

دواتر جەمالەدین شیمشەک دەستی کرد بە خوێندەوەی دادبینییەکە کە پێنج هەزار و ٢٦٨ لاپەڕە پێکهاتووە و وردەکاری رووداوەکان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی خستە روو.

جەمالەدین شیمشەک داوای کرد ٣٦ تۆمەتبار کە هەریەک لە هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ لەنێودان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی "تێکدانی یەکڕیزی دەوڵەت و یەکگرتوویی وڵات" بەلایکەم بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی یەکجار قورسکراو سزا بدرێن.

داوا کرا دەمیرتاش و یوکسەکداغ هەروەها بە تۆمەتی تاوانی "کوشتنی" شەش کەس کە یاسین بۆرو و هاوڕێکانیش لەنێو ئەو شەش کەسەدان بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی شەشجار قورسکراو سزا بدرێن.​​​​​​​

لە دادبینی دۆسیەکەدا ئاماژە بەوە دراوە ئەو ٣٦ تۆمەتبارە لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە پێکەوە جموجۆڵیان کردووە، لە کاتی رووداوەکاندا داوایان کردووە تاوان ئەنجام بدرێت، ژمارەیەک لە تۆمەتباران راستەوخۆ لە ئەنجامدانی تاوانەکانەوە گلاون، سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەوان کردەی وایان ئەنجام داوە کە مەترسی دەخاتە سەر یەکڕیزی دەوڵەت و یەکگرتوویی وڵات.

بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی تۆمەتباران و پارێزەرانیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان دانیشتنەکە دواخرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın