جيهان, ئابووری

خاوی برێنت بە ٧٣،٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

Ebru Şengül Cevrioğlu  | 01.06.2023 - نوێکردنەوە : 01.06.2023
خاوی برێنت بە ٧٣،٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٠٨ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٩٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٢ دۆلار و ٦٠ سه‌نت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٧، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسه‌دا ٠،٦٦ دابەزینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە ٧٣ دۆلار و ٠٨ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٦٩ دۆلار ٤٨ سەنت فرۆشرا.

چاوەڕوانییەکان لەبارەی وەستاوی زیادکردنی رێژەی سوو لە ئەمریکا، بە بوونە هۆی ئەگەری زیادبوونی داواکاری لەسەر سووتەمەنی رۆڵی هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا.

لە لایەکی دیکەیشەوە هەڵبەز و دابەزی داواکاری لەسەر نەوت لەلایەن چینەوە کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا، یەکێکە لە هۆکارەکانی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخ.

ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریکا، مەزەندەی ئەوەی کرد کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا هەفتەی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا، نزیکەی پێنج ملیۆن و ٢٠٢ هەزار بەرمیل زیاد بکات. لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوو، یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا یەک ملیۆن و ٢٢٠ هەزار بەرمیل کەم بکات. مەزەندەی زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا لەسەرووی چاوەڕوانییەکان، بە کاریگەریدانان لەسەر ئەگەری کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت، بووەتە هۆی ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخ سنووردار ببێت.

ئەمڕۆ فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا داتاکانی پەیوەندیدار بە یەدەگە فەرمییەکانی نەوتی خاو بڵاو دەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە نزیکەوە چاودێریی کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کە لە چواری حوزەیران کۆدەبێتەوە دەکرێت. پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەدەن کە هەرچەند لەلایەن سعوودیە و رووسیاوە پەیامی جیاوازیان هەبێت لەبارەی زیادکردن و نەکردنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ گرووپەکە، گۆڕانکاری لە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتدا ناکات.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٣ دۆلار و ٥٢ سەنت بۆ ٧٣ دۆلار و ٨٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٢ دۆلار و ٤٦ سەنت بۆ ٧١ دۆلار و ٧٧ سەنت بمێنێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın