Izmir
ئیزمیر – AA
خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٢٦ دۆلار و ٨٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٢٥ دۆلار و ٧٦ سه‌نت و به ٢٥ دۆلار و ٢٧ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢١دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا ٦،٢٩ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٢٦ دۆلار و ٨٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ١٩ دۆلار و ٣٤ سه‌نت فرۆشرا.
جێبه‌جێكردنی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی خاو له نێوان ئۆپیك به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه و ئۆپیك پڵه‌س به سه‌ركردایه‌تی رووسیا، بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت. به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه به درێژایی ماوه‌ی دوو مانگ ئه‌م وڵاتانه به تێكڕایی ڕۆژانه به‌رهه‌مهێنانی ٩ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.