جيهان

خالید عوسەيلی: "لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بازرگانی لە نێوان تورکیا و فەڵەستیندا سەدا ١٥ زیادی کردووە"

وەزیری پێشووی ئابووریی فەڵەستین، خالید عوسەيلی: "لە قەبارەی بازرگانی نێوان فەڵەستین و تورکیادا گەیشتینە نزیکەی یەک ملیار دۆلار، بەڵام ئەوە بە تەواوی ڕاست نییە و، ڕەنگە ژمارە ڕاستەقینەکە نزیکەی دوو هێندە بێت".

Muhammet Tarhan, Enes Canlı, Gökhan Çeliker, Mehmet Alaca, Tuğba Altun  | 10.04.2024 - نوێکردنەوە : 13.04.2024
خالید عوسەيلی: "لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بازرگانی لە نێوان تورکیا و فەڵەستیندا سەدا ١٥ زیادی کردووە"

Ankara

ئەلخەلیل/ئەنقەرە - AA

وەزیری پێشووی ئابووریی فەڵەستین، خالید عوسەيلی ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بازرگانی لە نێوان تورکیا و فەڵەستیندا سەدا ١٥ زیادی کردووە و، ڕایگەیاند: "لە قەبارەی بازرگانی نێوان فەڵەستین و تورکیادا گەیشتینە نزیکەی یەک ملیار دۆلار".

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، عوسەيلی باسی لە پەیوەندیە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و فەڵەستین کرد.

عوسەيلی باسی لەوە کرد کە پێش بوونە وەزیر و لە کاتی وەزیریشدا لە ساڵێکدا لانی کەم دوو سێ جار سەردانی تورکیای کردووە و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا و گەلی تورکیادا پەیوەندیی زۆر باشی هەیە.

خالید عوسەيلی ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ تورکیادا بران و هەردەم پشتیوانی باشیان لە حکوومەتی تورکیا و سەرکۆمار ئەردۆغانەوە وەرگرتووە.

عوسەيلی باسی لە کۆبوونەوەی ٥٨ وڵاتی ئیسلامی کرد کە تیایدا سەرکۆمار ئەردۆغان گوتاری کردنەوەی کۆبوونەوەی پێشکەش کردووە و گوتارەکەی بە زۆر بەهێز لەقەڵەمدا و، باسی لەوە کرد گوتارە ڤیدیۆییەکە کە تیایدا باسی کۆمەڵکوژی غەززە کرا گرنگە.

هەروەها عوسەيلی ئاماژەی بەوە کرد کە بازرگانی نێوان تورکیا و فەڵەستین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە و، ئەو ئامارەشی دەخرێتەڕوو قەبارەی ڕاستەقینە نیشان نادات.

وەزیری پێشووی ئابووریی فەڵەستین عوسەيلی، ئەوەیشی خستەڕوو کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بازرگانی لە نێوان تورکیا و فەڵەستیندا سەدا ١٥ زیادی کردووە و، ڕایگەیاند: "لە قەبارەی بازرگانی نێوان فەڵەستین و تورکیادا گەیشتینە نزیکەی یەک ملیار دۆلار".

گوتیشی: "بەڵام ئەوە بە تەواوی ڕاست نییە و، ڕەنگە ژمارە ڕاستەقینەکە نزیکەی دوو هێندە بێت، چونکە لێرە بچنە هەر سوپەرمارکێت و دووکانێک، دەبینن کە بەشێکی زۆری بەرهەمەکان تورکین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın