لە دەزگا

خالیدە ئەدیب ئەدیڤار ئەو خاتوونەی کە ناوی ئاژانسی ئانادۆڵو پێشنیاز کرد

- لە گفتوگۆی نێوان خالیدە ئەدیب و یونس نادی، لەمیانی چوونیان بۆ ناوچەی ئانادۆڵو بەمەبەستی بەشداریکردن لە خەباتی نەتەوەیی، بیرۆکەی دامەزراندنی ئاژانسێک خرایەڕوو.

Mücahit Türetken  | 05.04.2020 - نوێکردنەوە : 08.04.2020
خالیدە ئەدیب ئەدیڤار ئەو خاتوونەی کە ناوی ئاژانسی ئانادۆڵو پێشنیاز کرد

Turkey

ئیستانبوڵ - AA

ئاژانسی ئانادۆڵو بە بۆنەی ١٠٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی و نیشاندانی سوپاسگوزاری خۆی، خالیدە ئەدیب ئادیڤار ناسراو بە "عەریف خالیدە" کە بەشداربوویەکی جەنگی رزگاری و یەکەمین "رۆماننووسی جەنگی"یە لە ئەدەبیاتی تورکیدا، یاد دەکاتەوە.

خالیدە ئەدیب کە پێگەیەکی گرنگی لە ئەدەبیاتی تورکیدا ھەیە لە ساڵی ١٨٨٤ لە دایکبووە و باوکی ناوی مەھمەت ئەدیب-ە کە یەکێک بووە لە فەرمانبەرانی بەشی گەنجینە تایبەتی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم و دایکیشی ناوی فەتمە بەدریفەم-ە.

خالیدە ئەدیب ھەر لە تەمەنی منداڵیدا دایکی لەدەستداوە و لەلایەن داپیر و باپیری بەخێوکراوە.

خالیدە ئەدیب لە ساڵی ١٨٩٣ چووەتە کۆلیژی ئەسکوداری ئەمریکی کچان و دوای ساڵێکیش ناچاربووە واز بھێنێت. خالیدە ئەدیب لە چەند مامۆستایەکی تایبەت وانەی زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی و فەڕەنسی، هەروەها موزیکی خوێندووە.

خالید ئەدیب بە ھاندانی مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی، کتێبی "مازەر"ی جۆن ئابووت-ی وەڕگێراوەتە سەر زمانی تورکی کە مەحمود ئەسعەد ئەفەندی پێداچوونەوەی بۆ کردووە، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی لەلایەن سوڵتان عەبدولحەمیدەوە خەڵاتی پێ ببەخشریت. خالیدە ئەدیب لە ساڵی ١٨٩٩ بۆ دووەم جار گەڕاوەتەوە بەر خوێندن لە ھەمان کۆلێژ (کۆلیژی ئەسکوداری ئەمریکی) و لە ساڵی ١٩٠١ خوێندنی تیادا تەواوکردووە.

خالیدە ئەدیب لە ھەمان ساڵدا ھاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستای بابەتی بیرکاری، ساڵح زەکی بەگ کردووە. لەم ھاوسەرگیریەشی دوو کوڕی بە ناوەکانی ئایەتوڵڵا تۆگۆ و حیکەمەتوڵڵا تۆگۆ بووە.

خالیدە ئەدیب بەھۆی دڵخۆشبوونی بە سەرکەوتنی ژاپۆن بەسەر رووسیادا (١٩٠٥)، ناوی فەرماندەی ھێزی دەریاوانی ژاپۆن، ئادمیرال تۆگۆ ھیھاچیرۆ، نازناوی "تۆگۆ-ی" بە کوڕەکانی داوە.

خالیدە ئەدیب لە رۆژنامەی "تانین" کە بە سەرپەرشتی تۆفیق فیکرەت بڵاوکراوەتەوە، نووسینەکانی خۆی لەژێر ناوی "خالیدە ساڵح" بڵاودەکردەوە، دواتریش لە بڵاوکراوەکانی وەک رەسیملی کیتاب، یەنی تانین، شەھبال، موسەر موحیت، مەحاسین و رەسیملی رۆمان درێژەی بە نووسینەکانی خۆی داوە.

خالیدە ئەدیب بەھۆی نووسینەکانی ھەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە و لەمیانی رووداوەکانی ٣١ی ئادار بەرەو وڵاتی میسر ھەڵاتووە. دواتریش لە ساڵی ١٩٠٩ گەڕاوەتەوە نیشتمان و درێژەی بە نووسینەکانی داوە و لە ساڵی ١٩١٠ لە ھاوسەرەکەی (ساڵح زەکی) جیابووەتەوە.

- "ئەو وتارەی کە لە گردبوونەوەی جەماوەریی سوڵتان ئەحمەد پێشکەشی کرد، زۆر کاریگەر بوو"

خالیدە ئەدیب بە ھاندانی مەعاریف نازیری سەید بەگ لە قوتابخانەی کچان مامۆستایەتی کردووە و لە قوتابخانەکانی وەقفیش سەرپەرشتیار بووە. لەم کات و ساتەشدا رۆمانی "سینەکلی بەقال"-ی نووسیوە. ھەر لەم سەردەمەدا بە نووسینەکانی زیا گۆکئاڵپ و یوسف ئاکچوار سەرسام بووە.

لەمیانی جەنگی بەلقاندا، بەمەبەستی پەروەردەکردن و بەشداری پێکردنی ئافرەتان لە ژیانی کۆمەڵایەتییدا، کۆمەڵەیەکی بە ناوی "کۆمەڵەی تەعالی نیسوان"ی دامەزراندووە. لەسەر داوای جەمال پاشا بەمەبەستی کردنەوە و رێکخستنی قوتابخانەکانی شام و بەیروت، سەردانی سووریای کردووە. لەو کاتەی کە لە سووریا بووە، بریکارنامەیەکی داوەتە باوکی و لەگەڵ دکتۆر عەدنان لە ساڵی ١٩١٧ ھاوسەرگیری کردووە.

ھەر لە ھەمان ساڵدا یەکەمین شانۆی خۆی بە ناوی کەنعان چۆبانلەری (شوانەکانی کەنعان) نووسیووە و لە ساڵانی ١٩١٨-١٩١٩ وانەی ئەدەبیاتی رۆژئاوای لە دارولفنونی ئیستانبوڵ گوتووەتەوە.

خالیدە ئەدەیب لە دوای داگیرکردنی ئیزمیر لە ١٥ی ئایاری ١٩١٩، وەک گوتارخوێن بەشداری لە گردبوونەوە جەماوەرییەکانی فاتح، ئوسکودار و سوڵتان ئەحمەد کردووە. بە تایبەتی وتارەکەی لە گردبوونەوەی جەماوەریی سوڵتان ئەحمەد زۆر کاریگەری ھەبووە کە لەیاد نەکراوە، ھاوکات بە بڵاوکردنەوەی نووسینەکانی لە گۆڤارەکانی وەقیت و بیوک مەجموعە، ھاوکاربووە لە بەھێزکردنی خەباتی وڵاتەکەی دژبە داگیرکردن.

- "ئەوەی هەموو نیشتمان رزگار دەکات ئانادۆڵوە"

خالیدە ئەدیب بەشداریکردووە لە دزەپێکردنی چەک بۆ ناوچەی ئانادۆڵو بە شێوەیەکی نھێنی و لە ساڵی ١٩٢٠ لەگەڵ ھاوسەرەکەی چووەتە ناوچەی ئانادۆڵو و بەشداری لە خەباتی نەتەوەییدا، کردووە.

لە گفتوگۆی نێوان خالیدە ئەدیب و یونس نادی بەگ لەمیانی چوونیان بۆ ناوچەی ئانادۆڵو بەمەبەستی بەشداریکردن لە خەباتی نەتەوەیی، بیرۆکەی دامەزراندنی ئاژانسێک خراوەتەڕوو.

یونس نادی بەگ گفتوگۆکە کە لە وێستگەی گەیووە ئاکھیسار ئەنجامدراوە بەم شێوەیە دەگێرێتەوە:

خالیدە ئەدیب خانم، ھیچ سکاڵایەکی لە سەختییەکانی گەشتکردن نەبوو، بە پێچەوانەوە باسی لە کارەکانی دەکرد. وەک ئافرەتێکی تورکی کرداریی. من بۆ ئەو باسی پرسیارەکەی خۆم لە مستەفا کەمال پاشا و وەڵامەکەیەم کرد، باسی ئەوەم کرد کە "ئێستا بگەڕێینەوە راستەوخۆ دەست بە کارەکان بکەین، ئەویش گوتی: "زۆر باشە، لەوەش باشتر ئەوەیە کە گەڕاینەوە ئاژانسێک دابمەزرێنین، بە نۆرە ھەموو کارەکان ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە بۆچوونی من یەکەم کار با دامەزراندنی ئاژانسێک بێت. با ھەر لێرە ناوەکەی بۆ دابنێین. بۆ نموونە ئاژانسی تورک یاخود ئاژانسی ئەنقەرە یانیش ئاژانسی ئانادۆڵو.. لەوەش زیاتر ناو دەدۆزرێتەوە".

- پێموایە ئاژانسی ئانادۆڵو گونجاوترین ناوە

بەلای منەوەش وایە، ئەوەی خۆی و هەموو نیشتمان رزگار بکات ئانادۆڵوە، کەواتە با بڕیارەکەمان بدەین: ئاژانسی ئانادۆڵو

- مستەفا کەمال بە گشتاندێکی مێژوویی دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند

خالیدە ئەدیب لە شاکارێکیدا بە ناوی "تاقیکردنەوەی تورک لەگەڵ ئاگر" بەم شێوەیە باسی گفتوگۆی نێوان خۆی و مستەفا کەمال پاشا لە پێنجی نیسانی ١٩٢٠ لە بینای وێستگە کە ئێستا کراوەتە مۆزەخانە دەکات:

"بابەتی دامەزراندنی ئاژانسێکم کە پێشتر لە رێگا لەگەڵ یونس نادی بەگ گفتوگۆ کردبوو، بۆ مستەفا کەمال پاشا باس کرد. باسی ئەوەشم کرد کە لەگەڵ یونس نادی بەگ گفتوگۆی ئەوەمان کردووە کە ئەم کارە بە ناوی ئاژانسی ئانادۆڵو دەست پێ بکرێت. داوامان ئەوەبوو کە ھەواڵەکانی ئەم ئاژانسە بگەیەنین بە ھەموو شوێنێک کە تەلەگرافخانەی لێیە، ئەو شوێنانەی کە تەلەگرافخانەی لێ نییە، وەک ئاگادارییەک لە مزگەوتەکان ھەڵبواسین.

لەمەش زیاتر بۆ ئەوەی تێبگەین جیھان بیر لە چی دەکاتەوە، پێویستبوو رۆژنامەکانی ئینگلیز و فەڕەنسی بھێنین. دوای رێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە، باسی ئەوەم کرد کە پێویستم بە ئامێرێکی نووسین ھەیە، مستەفا کەمال بەڵێنی ئەوەی دا کە دەتوانێت ئەم ئامێرە لە بانکی عوسمانی بدۆزێتەوە".

لە دوای ئەم گفتوگۆیە لە شەشی نیسانی ١٩٢٠ ئاژانسی ئانادۆڵو دامەزرا. مستەفا کەمال بە ئاراستەکردنی گشتاندنێکی مێژوویی بۆ هەموو نیشتمان، دامەزراندنی ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند.

- لە جەنگی سەقاریا پلەی عەریفی پێدراوە

خالیدە ئەدیب لەگەڵ ھاوکاریکردنی یونس نادی لە رۆژنامەی حاکیمیەتی میللییە، لەلایەکی دیکەش رۆژنامەکانی بیانی وەردەگێرا. دواتریش بووە سەرۆکی لقی ھیلال ئەحمەر (مانگی سووری تورکی) لە شاری ئەنقەرە.

لەمیانی جەنگی سەقاریا، پلەی عەریفی پێدراوە و لەنێوان ساڵانی ١٩٢١ و ١٩٢٢ لە کۆمیسیۆنی تەدقیق-ی مەزالیم، راپۆرتێکی لەبارەی زیانگەیاندن بە ناوچەکان لەلایەن سوپای یۆنانەوە لەمیانی پاشەکشە و ستەمکردنیان لە خەڵک نووسیوە.

لە کۆتایی جەنگدا پلەی "رەقیب" بە خالیدە ئەدیب دراوە و لەم قۆناغەشدا چەندین چیرۆکی نووسیوە.

خالیدە ئەدیب لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی وەک ئەکشام، دەرگاە، ئیقدام، وەقیت، حاکمیەتی میللییە و سۆن تەلەگراف درێژەی بە کاری نووسینداوە.

لە دوای خەباتی نەتەوەیی و بەھۆی داخستنی پارتی کۆماری پێشکەوتنخواز لەلایەن حکوومەتی عیسمەت پاشا کە عەدنان ئەدیڤار-یش لەنێو دامەزرێنەرانی ئەو پارتەدا بوو، خالیدە ئەدیب لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٢٥ تورکیای بەجێھێشت.

خالیدە ئەدیب تا ساڵی ١٩٣٩ بۆ ماوەی ١٤ ساڵ لە دەرەوەی تورکیا ژیانی بەسەربرد لە وڵاتانی بەریتانا، فەڕەنسا و ئەمریکا کە لەو ماوەیەدا بەشداری چەندین کۆنفرانسی کرد و وانەی لە زانکۆکان گوتووەتەوە. لە ساڵی ١٩٣٥ سەردانی ھیندستانی کرد و پشتیوانی لە ھەڵمەتی دامەزراندنی زانکۆیەکی موسڵمانان بە ناوی جامیعە میللییە کرد. لە ساڵی ١٩٤٠ لە زانکۆی ئیستانیوڵ وانەی ئەدەبیاتی ئینگلیزی وتووەتەوە. لە ساڵی ١٩٥٠ لەسەر لیستی پارتی دیموکرات بە پەرلەمانتار لە بازنەی ئیزمیر ھەڵبژێردرا.

خالیدە ئەدیب بەھۆی جیاوازی بیرو بۆچوون، وازی لە پەرلەمانتاری ھێنا و گەڕایەوە زانکۆ. لەدوا قۆناغی ژیانیدا خۆی بەتەواوی بۆ ئەدەبیات تەرخان کرد و لە کتێبێکدا بەناوی "مۆر سالکملی ئێڤ" یادەوەرییەکانی خۆی نووسیوە.

خالیدە ئەدیب ئەدیڤار لە نۆی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە مەزاری مەرکەزفەندی لە شاری ئیستانبوڵ بە خاک سپێردرا.

باس لەوەش دەکرێت کە پەیامی سافی بە "یەکەمین تورکی رۆمانووسی جەنگ" باسی لە خالیدە ئەدیب کردووە.

ھاوکات نەجیب فازل لەبارەی خالیدە ئەدیب گوتوویەتی "ئافرەتی تورک پێویستە شانازی بکات بەوە کە ئافرەتێکی بەم شێوەیە لەنێویاندا ھەڵکەوتووە".

لە پاڵ ئەمەش شەریف ماردینلی، خالیدە ئەدیب-ی وەک "یەکەمین نووسەری گرنگی ئافرەتی عوسمانی" ناوبردووە.

خالیدە ئەدیب چەندین رۆمانی وەک خەیوڵڵا، رایقن ئەنەسی، سەویە تالیب، خەندان، یەنی توران، سۆن ئەسەری، مەوئود حوکم، ئەتاشتان گۆملەک، قالب ئاغریسی، زەینۆنون ئۆغڵو، سینەکلی بەقال، یۆلپالاس جینایەتی، تاتارجیک، سۆنسوز پەنەیر، دۆنار ئاینە، عاقیلە خانم، کوڕی کەریم سوتنە، سەودا سۆکاغی کۆمیدیاسی، چارەسز و ھەیات پارچەلەری لە دوای خۆیدا جێھێشتووە.

ھاوکات چەندین شانۆی بە ناوەکانی مۆر ساڵکملی ئێڤ، تاقیکردنەوەی تورک لەگەڵ ئاگر، کەنعان چۆبانلەری، ماسکە و روح لە دوای خۆیدا جێھێشتووە.

لە پاڵ ئەمەش خالیدە ئەدیب شاکاری کێڵگەی ئاژەڵان-ی، جۆرج ئۆرویڵ و شاکاری ھاملێت-ی شەیکسپیری بۆ زمانی تورکی وەڕگێراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın