جيهان

جەنەرال كێننیس ماكکێنزی: "مستەفا كازمی پێویستی بە یارمەتیی ئێمە هەیە"

- فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، جەنەرال كێننیس ماكکێنزی: "سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی هەنگاوی گرنگی ناوە سەبارەت بە رێگەگرتن لە بە ئامانجكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق".

Zana Natık Kerem  | 08.07.2020 - نوێکردنەوە : 08.07.2020
جەنەرال كێننیس ماكکێنزی: "مستەفا كازمی پێویستی بە یارمەتیی ئێمە هەیە"

Baghdad

بەغدا ــ AA

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، جەنەرال كێننیس ماكکێنزی رایگەیاند كە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی پێویستی بە یارمەتیی واشنتۆن هەیە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی كردەوە كە جەنەرال كێننیس ماكکێنزی لە لێدوانێكدا رایگەیاند "مستەفا كازمی هەنگاوی گرنگی ناوە سەبارەت بە رێگەگرتن لە بە ئامانجكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق".

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، جەنەرال كێننیس ماكکێنزی گوتیشی: "مستەفا كازمی لە كاتێكدا بۆ رێگەگرتن لە بە ئامانجكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، رووبەڕووی بەرەنگاری بووەتەوە، بۆیە دەبێت ئەمریكا زیاتر پاڵپشتی لە ناوبراو بكات".

جەنەرال كێننیس ماكکێنزی وەك ئاماژەیەك بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، لەئێستادا مستەفا كازمی دانوستان لەسەر مینی زەمینی دەكات.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، جەنەرال كێننیس ماكکێنزی لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا و دوای دیداری لەگەڵ مستەفا كازمی گوتی: "لەوباوەرٍِەدام كە پێویستی بە یارمەتییەكانی ئەمریكا هەیە، جگە لەوەیش حكوومەتی عێراق لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەریەكی نموونەیی هەیە، بەڵام لەوانەیە هەردوولامان بگەین بە چارەسەریەكی كەمتر لە نموونەیی كە ئەمەیش شتێكی نوێ نییە لە عێراق".

جەنەرال كێننیس ماكکێنزی لە لێدوانەكەیدا، كات و ساتی سەردانەكەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ مستەفا كازمی ئاشكرا نەكردووە.

ئەمەیش لە كاتێكدایە پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاندبوو كە سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی بە ئامانجی تەواوكردنی گفتوگۆی ستراتیجیی لە میانی ئەم مانگەكەدا، سەردانی واشنتۆن دەكات.

لە 11ی مانگی رابردوودا، یەكەم قۆناغی گفتوگۆی ستراتیجیی لەنێوان عێراق و ئەمریكا ساز كرا كە لە میانیدا سەبارەت بە كۆمەڵێك تەوەر بیروڕا ئاڵوگۆڕی كرا لەوانە ئاسایش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئابووری، وزە، بابەتە سیاسییەكان و كولتووری نێوان هەردوو وڵات.

چاوەڕوان دەكرێت قۆناغی دووەمی گفتوگۆی ستراتیجیی لەنێوان عێراق و ئەمریكا لە میانی ئەم مانگەكەدا ساز بكرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın