جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، هێرش سەید سەلیم تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوو.
Arbil
هەولێر - AA
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، هێرش سەید سەلیم تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوو.
هێرش سەید سەلیم لە روونكردنەوەیەكدا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگەیاند.
هێرش سەید سەلیم نووسیوویەتی: "دۆستان ئازیزان منیش سەرباری هەموو خۆپارێزیەک كۆرۆنا زەفەری پێ بردم و ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەكەم".
جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە کە لە ئێستادا خۆی كەرەنتین كردووە و تەندروستی باشە بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك و زیاتر خۆپارێزی خواستووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گەیشتووەتە دوو هەزار و ٤٦٠ تووشبوو لە نێویاندا ٨٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە و ٧٣٦ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا هەزار و ٦٤٢ نەخۆش لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چاودێری پزیشکییدان.