Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٤١ ملیۆن و ٤٩٤ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٤١ ملیۆن و ٤٩٤ هه‌زار و ٨٢٧ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ١٣٦ هه‌زار و ٤٦٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٣٠ ملیۆن و ٩١٧ هه‌زار و ٤٩٨ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و نۆ ملیۆن و ٣٦٦ هه‌زار و ٧١١ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، هه‌شت ملیۆن و ٥٨٤ هه‌زار و ٨٥٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢٢٧ هه‌زار و ٤٠٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن