جيهان, کۆڤید- ١٩

جیهان.. تووشبووانی كۆرۆنا پێنج مليۆن و ١٠٠ هەزاری تێپه‌ڕاند

- به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه،‌ ٣٣٠ هه‌زار و ١٣ كه‌س له‌ جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

21.05.2020 - نوێکردنەوە : 22.05.2020
جیهان.. تووشبووانی كۆرۆنا پێنج مليۆن و ١٠٠ هەزاری تێپه‌ڕاند

ئەنقەرە - AA

ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته‌ پێنج مليۆن و ١٠٦ هەزار و ٤٢٣ كه‌س.

بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ پشت به‌ ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون گه‌یشتووەته،‌ پێنج مليۆن و ١٠٦ هەزار و ٤٢٣ كه‌س.

- به‌رزترین ئامار له‌ ئه‌مریكا تۆماركراوه‌

له‌ ئه‌مریكا كه‌ زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه‌، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٢٩٦ حاڵەتی تووشبوون له‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌. هه‌روه‌ها ٩٤ هه‌زار و ٩٤٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه‌، به‌ دوای ئه‌مریكادا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا له‌ به‌رزترین ئاستدایه‌ به‌مجۆره‌ن‌‌ "رووسیا ٣١٧ هەزار و ٥٥٤ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل ٢٩٣ هه‌زار و ٣٥٧ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٧٩ هه‌زار و ٥٢٤ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٤٨ هه‌زار و ٢٩٣ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٢٧ هه‌زار و ٣٦٤ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٨١ هه‌زار و ٥٧٥ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٧٨ هه‌زار و ٥٣١ حاڵه‌ت، توركيا ١٥٢ هەزار و ٥٨٧ حاڵه‌ت، ئێران ١٢٦ هەزار و ٩٤٩ حاڵه‌ت، هیندستان ١١٢ هەزار ٤٤٢ حاڵه‌ت، پێرو ١٠٤ هەزار ٢٠ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٩٦٧ حاڵه‌ت، كەنەدا ٨٠ هەزار و ١٤٢ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٦٢ هه‌زار و ٥٤٥ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٥٦ هه‌زار و ٥٩٤ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٥ هەزار و ٩٨٣ حاڵه‌ت، چیلی ٥٣ هەزار ٦١٧ حاڵه‌ت، پاكستان ٤٨ هه‌زار و ٩١ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٤٤ هەزار و ٤٤٧ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ٣٧ هه‌زار و ٩٧ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٣٤ هه‌زار و ٨٥٤ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ٣٢ هه‌زار و ٤٢٦ حاڵه‌ت، سوید ٣١ هەزار و ٥٢٣ حاڵه‌ت، سويسرا ٣١ هەزار و ٥٢٣ حاڵه‌ت، سینگاپور ٢٩ هەزار و ٨١٢ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢٩ هەزار و ٦٦٠ حاڵه‌ت، به‌نگلادش ٢٦ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌ت، ئیمارات ٢٦ هه‌زار و چوار حاڵه‌ت و ئیرله‌ندا'ش ٢٤ هەزار و ٣١٥ حاڵه‌ت".

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوویه‌وه‌ و بووه‌ په‌تایه‌كی جیهانگیر.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

''به‌ریتانیا ٣٥ هه‌زار و ٧٠٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٢ هه‌زار و ٣٣٠ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢٨ هه‌زار و ١٣٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٧ هه‌زار و ٨٨٨ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل ١٨ هه‌زار و ٨٩٤ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ١٥٠ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا هه‌شت هه‌زار و ٢٧٠ حاڵه‌ت، ئێران حه‌وت هەزار و ١٨٣ حاڵه‌ت، مه‌كسیك شه‌ش هه‌زار و ٩٠ حاڵه‌ت، كەنەدا شه‌ش هەزار و ٣١ حاڵه‌ت، هۆڵەندا پێنج هەزار و ٧٤٨ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٤ حاڵه‌ت، توركيا چوار هەزار و ٢٢٢ حاڵه‌ت، سوید سێ هەزار ٨٣١ حاڵه‌ت، هیندستان سێ هه‌زار و ٤٣٨ حاڵه‌ت، رووسیا سێ هه‌زار و ٩٩ حاڵه‌ت، پێرو سێ هه‌زار و ٢٤ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر دوو هه‌زار و ٨٨٨ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٨٩٢ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا هه‌زار و ٥٧١ حاڵه‌ت، پورتوگال هه‌زار و ٢٦٣ حاڵه‌ت، پاكستان هه‌زار و ١٧ حاڵه‌ت‌، چیلی ٥٤٤ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٣٣٩ حاڵه‌ت، ئیمارات ٢٣٣ حاڵه‌ت‌، بیلاڕووسیا ١٧٩ حاڵه‌ت‌، سینگاپور ٢٢ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٦ حاڵه‌ت‌‌''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın