جيهان

جۆزێپ بۆرێل: "غەززە پێش جەنگ گەورەترین گرتووخانەی کراوە بوو، ئەمڕۆش گەورەترین گۆڕستانی کراوەیە"

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش: ''سەدان بارهەڵگر چاوەڕوانی چوونەژوورەوەن. پێویستە خاڵەکانی تێپەڕبوون بەشێوەیەکی کاریگەر چالاک بکرێن و خاڵی زیاد بۆ تێپەڕبوون بکرێنەوە. ئەمە تەنیا ئیرادەی سیاسییە و دەبێت ."

Selen Valente Rasquinho  | 18.03.2024 - نوێکردنەوە : 19.03.2024
جۆزێپ بۆرێل: "غەززە پێش جەنگ گەورەترین گرتووخانەی کراوە بوو، ئەمڕۆش گەورەترین گۆڕستانی کراوەیە"

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل بە ڕێگریی کردن لە چوونە ناوەوەی هاوکاری بۆ غەززە، برسێتی وەک چەک بەکارهێناوە.

لە میانی بەشداری کردنی لە سێهەمین کۆڕبەندی مرۆیی ئەورووپا کە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو، بۆرێل گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا بۆرێل ڕایگەیاند: "ئیدی غەززە لە لێواری برسێتییدا نییە، بەڵکو لە برسێتییدایە. باشەی کەوایە چی بکەین؟ ناتوانین تەماشاکاری مردنی فەڵەستینییەکانبین لە برساندا. چی بکەین؟ چونکە کارەساتێکی سروشتیی نییە. ئەمە لافاو نییە. ئەمە بوومەلەرزە نییە. تەواو دەستکردنی مرۆڤە، لەلایەن کێوە؟ ئادەی با بوێرانە ئەمە بڵێین. لەلایەن ئەو کەسەی ڕێگە نادات هاوکاری مرۆیی بچێتەژوورەوە بۆ غەززە".

گوتیشی: "سەدان بارهەڵگر چاوەڕوانی چوونەژوورەوەن. پێویستە خاڵەکانی تێپەڕبوون بەشێوەیەکی کاریگەر چالاک بکرێن و خاڵی زیاد بۆ تێپەڕبوون بکرێنەوە. ئەمە تەنیا ئیرادەی سیاسییە و دەبێت ئیسرائیل ئەمە بکات".

بۆرێل باسی لەوە کرد کە هاوکارییەکان لەوێدا چاوەڕوانن و گوتی: "بارهەڵگرەکان ڕاوەستاون. لەکاتێکدا خەڵکی دەمرن، دەروازەکانی چوونەژوورەوە بە دەستی ئەنقەست داخراون. بە فڕۆکە و پەڕەشوت هاوکاری دەنێرین، بەڵام فڕۆکەخانەیەک هەیە کە یەک کاتژمێر دوورە. بۆچی ناینێرین بۆ فڕۆکەخانە؟ چونکە ڕێگە نادەن. برسێتیی وەک چەک بەکاردەهێندرێت''.

هەروەها نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆرێل ڕایگەیاند: "غەززە پێش جەنگ گەورەترین گرتووخانەی کراوە بوو، ئەمڕۆش گەورەترین گۆڕستانی کراوەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın