کۆڤید- ١٩

جيهان.. گيانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوه‌ ٢٣٠ هەزارى تێپەڕاند

گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٢٣٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

Nuri Aydın  | 30.04.2020 - نوێکردنەوە : 01.05.2020
جيهان.. گيانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوه‌ ٢٣٠ هەزارى تێپەڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٢٣٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

بە گوێرەى دوايين زانيارى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى كە بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان گيانيانلەدەستداوە بۆ ٢٣٠ هەزار و ٢٤٤ كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ٢٥٦ هەزار و ٨٣٢ کەس.

تاوه‌كو ئەمڕۆ زۆرترين ژمارەى گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بە ٦٢ هەزار و ٢٠٨ کەس لە ئەمريكا تۆماركراوە. لەدوای ئەمريكا، لە ئيتاڵيا ٢٧ هەزار و ٩٦٧، لە بەريتانيا ٢٦ هەزار و ٩٧، لە ئيسپانيا ٢٤ هەزار و ٥٤٣، لە فەڕەنسا ٢٤ هەزار و ٨٧، لە بەلجيكا حەوت هەزار و ٥٩٥، لە ئەڵمانيا شەش هەزار و ٥١٨، لە ئێران شەش هەزار و ٢٨، لە بەڕازيل پێنج هەزار و ٥٤١، لە هۆڵەندا چوار هەزار و ٧٩٥ و لە چين چوار هەزار و ٦٣٣ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيانلەدەستداوە.

ئەو وڵاتانەى كە لە هەزار حاڵەتى گيانلەدەستدان بە COVID-19 زياتريان تێدا تۆماركراوە: "توركيا (سێ هەزار و ١٧٤)، كەنەدا (دوو هەزار و ٩٩٦)، سويد (دوو هەزار و ٥٨٦)، سويسرا (هەزار و ٧٣٧)، مەكسيك (هەزار و ٧٣٢)، ئێرلەندا (هەزار و ١٩٠)، هيندستان (هەزار و ٧٩) و رووسيا (هەزار و ٧٣)".

په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له‌ شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا و پاشان بۆ نزیكه‌ی ٢٠٠ وڵات تەشەنەى كرد و بووه‌ په‌تایه‌كی جیهانیی.

لە سەرانسەرى جيهان، يەك مليۆن و ٢٨ هەزار و ٦٨٦ تووشبووى ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە و لە ئێستاشدا يەك مليۆن و ٩٩٧ هەزار و ٩٠٢ نەخۆش لە قۆناغى چارەسەركردندان.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن