جيهان.. حاڵەتەكانى تووشبوون بە كۆرۆنا چوار مليۆن و ٦٠٠ هەزارى تێپەڕاند
لەسەرانسەرى جيهان، تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) چوار مليۆن و ٦٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لەسەرانسەرى جيهان، تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) چوار مليۆن و ٦٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى پهیوهست بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان چوار مليۆن و ٦٠٠ هەزار حاڵهت لایداوه.
زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە يەك مليۆن و ٤٧٢ هەزار و ٣١٢ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.
لهدوای ئهویش لە ئيسپانيا (٢٧٤ هەزار و ٣٦٧)، لە رووسيا (٢٦٢ هەزار و ٨٤٣)، لە بەريتانيا (٢٣٦ هەزار و ٧١١)، لە ئيتاڵيا (٢٢٣ هەزار و ٨٨٥)، لە بەڕازيل (٢١٢ هەزار و ١٩٨)، لە فەڕەنسا (١٧٨ هەزار و ٨٧٠) و لە ئەڵمانيا (١٧٥ هەزار و ٢٢٣) حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراون.
هاوكات لە توركيا ١٤٦ هەزار و ٤٥٧ حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراوە.