Ankara
ئەنقەرە - AA
لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) شەش مليۆن و ٥٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى پهیوهست بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان بۆ شەش مليۆن و ٥٠١ هەزار و ٢٤٩ حاڵهت بەرزبووەتەوە.
زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە يەك مليۆن و ٨٨٧ هەزار و ٨٧٢ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.
لهدوای ئەمريكاش هەر يەك لە بەڕازيل (٥٥٨ هەزار و ٢٣٧)، لە رووسيا (٤٣٢ هەزار و ٢٧٧)، لە ئيسپانيا (٢٨٧ هەزار و ١٢)، لە بەريتانيا (٢٧٩ هەزار و ٨٥٦)، لە ئيتاڵيا (٢٣٣ هەزار و ٨٣٦)، لە هيندستان (٢١٤ هەزار و ٦٦٨) و لە ئەڵمانيا (١٨٤ هەزار و ١٦٣) حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراون.
هاوكات لە توركيا ١٦٥ هەزار و ٥٥٥ حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراوە.
ئەو وڵاتانەى كە لە سەرووى ٥٠ هەزار حاڵەتى تووشبوونيان تێدا تۆماركراوە بەم شێوەيە: "پيرۆ (١٧٤ هەزار و ٨٨٤)، ئێران (١٦٠ هەزار و ٦٩٦)، فەڕەنسا (١٥١ هەزار و ٣٢٥)، شيلى (١٠٨ هەزار و ٦٨٦)، مەكسيك (٩٧ هەزار و ٣٢٦)، كەنەدا (٩٢ هەزار و ٧٤٨)، سعودييە (٩١ هەزار و ١٨٢)، چين (٨٣ هەزار و ٢١)، پاكستان (٨٠ هەزار ٤٦٣)، قەتەر (٦٢ هەزار و ١٦٠)، بەلجيكا (٥٨ هەزار و ٦٨٥) و بەنگلاديش (٥٥ هەزار و ١٤٠) حاڵەت".
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، تا ئێستا له نزیكهی ٢٠٠ وڵات و ههرێمدا بڵاوبووهتهوه.
هاوكات ژمارهی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به پهتاكه لە سەرانسەرى جيهان گيانيانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٨٤ هەزار و ٩٦ كەس.
ههروهها سێ مليۆن و ٩٦ هەزار و ١١٧ تووشبووى پهتاكه چاكبوونەتەوە و لەئێستاشدا، سێ مليۆن و ٢١ هەزار و ١٥ نەخۆش چارەسەر وهردهگرن.