سياسەت, عێراق

جووتیار عادل: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت"

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونکە ھەڵبژاردن تاکە رێگایە بۆ نوێکردنەوەی شەرعییەتی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان و پێشخستنی حوکمڕانیی باش".

Zana Natık Kerem  | 31.05.2023 - نوێکردنەوە : 01.06.2023
جووتیار عادل: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت"

Arbil

ھەولێر – AA

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادل رایگەیاند "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونکە ھەڵبژاردن تاکە رێگایە بۆ نوێکردنەوەی شەرعییەتی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان و پێشخستنی حوکمڕانیی باش".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە جووتیار عادل لەبارەی لەبارەی ئەو گۆڕانکارییەی کە لە پشکی ھەرێم لە بوودجەی گشتیی عێراق کراوە رایگەیاندووە، ئەو گۆڕانکارییەی کە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتییدا کراوە، پێچەوانەی دەستوورە لە ھەمانکاتدا پێچەوانەی ئەو رێککەوتنەیە کە لەنێوان ھەولێر و بەغدا کراوە".

ئاماژەی بەوەیشداوە، نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان، پاڵپشتی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵیی دەکەن و لەگەڵ ئەوەدان، ھەردوولا ناکۆکی و کێشەکانیان بەپێی دەستوور چارەسەر بکەن.

گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی کوردستان، رایگەیاندووە "بەردەوام داوامان لە حکوومەتی فیدراڵیی کردووە، مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرانبەرانی ھەرێم ھەمووی بەسەریەکەوە بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوەیش وەک موزایەدە و دەستکەوتی سیاسیی بەکار ھێنراوە".

جووتیار عادل لەبارەی پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونکە ھەڵبژاردن تاکە رێگایە بۆ نوێکردنەوەی شەرعییەتی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان و پێشخستنی حوکمڕانیی باش".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın