جامی جیهانی ٢٠٢٢.. ئوستورالیا بە ئەنجامی ١-٠ لە تونسی بردەوە
- لە خولەکی ٢٣دا یاریزان، میشێل دیوک، گۆڵی یەکەم و کۆتایی بۆ هەڵبژاردەی ئوستورالیا، تۆمار کرد.
Ad Dawhah
دۆحە - AA
لە دووەم یاری گروپی Dی جامی مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢دا، هەڵبژاردەی ئوستورالیا بە ئەنجامی ١-٠ لە هەڵبژاردەی تونسی بردەوە.
یارییەکە بەبێ جۆش و خرۆش دەستیپێکرد، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا رکابەرییەکانی یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە گڕوتینی تێکەوت و لە خولەکی ٢٣دا یاریزان، میشێل دیوک، گۆڵی یەکەم و کۆتایی بۆ هەڵبژاردەی ئوستورالیا، تۆمار کرد.
هەڵبژاردەی تونس هەوڵێکی زۆریدا گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمار بکات، بەڵام هەوڵەکانی بێهودە بوون و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەشدا هەڵبژاردەی تونس نەیتوانی گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆمار بکات و یارییەکە بە هەمان ئەنجام مایەوە.
بەم سەرکەوتنەش، هەڵبژاردەی ئوستورالیا، ژمارەی خاڵەکانی بۆ سێ خاڵ بەرز کردەوە.
لە بەرامبەریشدا هەڵبژاردەی تونس لە یەک خاڵدا مایەوە و بۆ دوو یاری نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات.
هاندەرانی تونس لە کاتی یارییەکەدا بە دروشمی "فەلەستینی ئازاد" ئاڵایەکی گەورەی فەلەستینییان بەرز کردەووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن