جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

تەندروستیی جیهانی داوای دابینکردنی یەکسانی پێکوتەی کۆرۆنا دەکات

بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئادهانەم گەبرەیسەس: "ئەگەر پێکوتەکە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر وڵاتانی هەژاردا دابەشنەکرێت ئەوا جیهان رووبەڕووی شکستێکی ئەخلاقی گەورە دەبێتەوە".

Bayram Altuğ  | 26.01.2021 - نوێکردنەوە : 26.01.2021
تەندروستیی جیهانی داوای دابینکردنی یەکسانی پێکوتەی کۆرۆنا دەکات

Geneve

جنێڤ - AA

بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئادهانەم گەبرەیسەس دەڵێت، "ئەگەر پێکوتەکە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر وڵاتانی هەژاردا دابەشنەکرێت ئەوا جیهان رووبەڕووی شکستێکی ئەخلاقی گەورە دەبێتەوە".

گەبرەیسەس، لە شاری جنێڤ-ی سویسرا لە رێی ڤیدیۆکۆنفڕانس، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.

باسی لەوەش کرد کە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە ١٠٠ ملیۆن و داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد لە ١٠٠ رۆژی یەکەمی ئەمساڵدا تەواوی کارمەندانی تەندروستی و کەسە بەتەمەنەکانیان بە پێکوتی دژەکۆرۆنا بکوتن.

بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئادهانەم گەبرەیسەس، گوتیشی: "پێکوتەکان ئومێدمان دەدەنێ، هەربۆیە لە ئێستادا لەدەستدانی گیانی هەر کەسێک دڵتەزێنترە. پێویستە بە ئومێدەوە بکەوینەخۆ".

ئادهانەم گەبرەیسەس باسی لەوەش کرد ئەگەر پێکوتەکە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر وڵاتانی هەژاردا دابەشنەکرێت ئەوا جیهان رووبەڕووی شکستێکی ئەخلاقی گەورە دەبێتەوە، ئەم کارە نەک هەر تەنها شکستێکی ئەخلاقی بەڵکو شکستێکی ئابووریش بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

گەبرەیسەس، ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی، حکوومەتەکان و وڵاتانی گەشەسێن دەستیان بە پێکوتەکە نەگات ئەوا ئابووری جیهان ٩،٢ ترلیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت، نزیکەی ٤،٥ ترلیۆنی ئەو زیانانەش بەر ئابووری وڵاتانی زلهێز دەکەوێت.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە پێکوتەکە بە شێوەیەکی یەکسان بەسەر وڵاتانی خاوەن داهاتی کەم و مامناوەنددا دابەش بکرێت و گوتی: "دەکرێت پێکوتەکە بخرێتە خزمەت نەتەوەپەرستی و ئامانجی سیاسی نزیکمەوداوە بەڵام پشتیوانی کردن لە بەدادپەروەری دابەشکردنی پێکوتەکە خزمەت بە بەرژەوەندی ئابووری داهاتووی جیهان دەکات. تا کاتێک لە هەموو شوێنێک پەتاکە کۆتایی نەهاتبێت بەیەکجاری جیهان رزگاری نابێت. لە ئێستادا وڵاتانی کەمگەشەکردوو چاوەڕێی پێکوتەکە دەکەن بەڵام هەڵمەتی کوتان لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان بەردەوامە. رۆژبەڕۆژ جیاوازییەکانی نێوان دەوڵەمەند و هەژاران زیاتر دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın