Kars
قەرس - AA
لە دوای بارینی بارانێکی زۆر لە قەزای ساریکامشی قەرس، تەمێکی چڕ باڵی بەسەر قەزاکەدا کێشا.
بەهۆی چڕی تەمەکەوە مەودای بینین تا ٢٠ مەتر دابەزی و باڵەخانە و ئۆتۆمبێلەکان نوقمی تەم بوون.
دابەزینی ئاستی بینین شۆفێرانی دووچاری سەختی کردەوە.
کەمال دۆغان کە یەکێکە لە شۆفێران، ئاماژەی بەوە کرد کاتەکانی بەیانی تەمێکی چڕ باڵی بەسەر قەزاکەدا کێشاوە و ڕایگەیاند: "مەودای بینین دابەزیوە بۆ ٢٠ مەتر و، پێویستە شۆفێران وریا بن".
پێشبینی دەکرێت ئەو تەمەی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە ماوەیەکی دیکەش بەردەوام بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن