تەرمی سێ کەس دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی ئارتڤین-دا بێسەروشوێن بووبوون
- لە شارۆچکەی یوسفئێلی سەربە پارێزگای ئارتڤین، بەهۆی بارانی بەلێزمەوە، لافاو دروستبوو و تا ئێستاش ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە چوار کەس.
Artvin
ئارتڤین- AA
ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی یوسفئێلی سەربە پارێزگای ئارتڤین، بارانێکی بەلێزمە باری و بووە هۆی دروستبوونی لافاو.
لە لافاوەکەدا، سێ کەس بێسەروشوێن بوون کە لە میانی باران بارینەکەدا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بوون ولافاو ئۆتۆمبێلەکەی بردبوو.
دوای هەوڵی بەردەوامی تیمەکانی فریاگوزاریی تواندرا لە شوێنی پڕۆژەی بەنداوی ئارتڤین-دا ئۆتۆمبێلەکە بدۆزرێتەوە.
لەناو ئۆتۆمبێلەکەیشدا تەرمی ئەو سێ کەسە دەرهێندرایەوە کە دوو هاوسەر و کوڕەکەیان بوون.
دواتر تەرمەکان برانە نەخۆشخانەی شارۆچکەی یوسفئێلی.
لە لایەکی دیکەیشەوە شەوی رابردوو کەسێک برایە نەخۆشخانەی یوسفئێلی کە لافاو بردبووی و بریندار بووبوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
بەم شێوەیەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە لافاوەکەی ئەو شارۆچکەیەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار کەس.