عێراق

تۆز و خۆڵبارینێكی چڕ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێری گرته‌وه‌

به‌هۆی خۆڵبارینه‌كه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك زۆر له‌و عاره‌بانه‌ و ده‌ستگێڕانه‌ی له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كانی شار هه‌بوون، شوێنه‌كه‌یان چۆڵكرد و ژماره‌یه‌كیش له‌ كاسبكاره‌كان دوكانه‌كانییان داخست، ئێستایش تۆز و خۆڵبارینه‌كه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

Abdullah Abdulmanaf Shukur  | 02.08.2021 - نوێکردنەوە : 03.08.2021
تۆز و خۆڵبارینێكی چڕ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێری گرته‌وه‌

Arbil

هه‌ولێر - AA

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە کە ئەو ناسەقامگیرییەی لە کەشی ناوچەکەمان ھەیە، تەوژمێکی بای چالاک و بەرزبوونەوەی بارستاییەکی چڕی تۆزوخۆڵ ناو سەنتەری شاری ھەولێری گرتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە، ئەو ناسەقامگیریەی لە کەشی ناوچەکەمان دا ھەیە بەردەوامی دەببێت بە تایبەت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی کەم و ھەندێک جاریش ھەورە تریشقەیش دەبێت و ئەگەری پروشکە باران لە سەنتەری پارێزگاکان دەبێت.

ئاماژەی بەوەیشکردووە کە، کاریگەری ئەو کەشە ناسەقامگیرە بەردەوامی دەبێت بۆ سبەی سێشەممە بەڵام ئاستی دابارینەکە کەم دەبێتەوە و زیاتر ئاسمان بە نیمچە ھەوری دەبێت .

به‌هۆی خۆڵبارینه‌كه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك زۆر له‌و عاره‌بانه‌ و ده‌ستگێڕانه‌ی له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كانی شار هه‌بوون، شوێنه‌كه‌یان چۆڵكرد و ژماره‌یه‌كیش له‌ كاسبكاره‌كان دوكانه‌كانییان داخست، ئێستایش تۆز و خۆڵبارینه‌كه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın