Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای ھەولێر تۆمارکرا.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، ئافرەتێکی تەمەن ٢٥ ساڵە، دانیشتووی گووندی کاولۆک سەر بە قەزای رواندوز، خێزانی تووشبووێکی پێشووە".