توركيا, عێراق

تورکیا یارمەتی خۆراکی بەسەر ١٧٥ خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک دابەش کرد

Ali Makram Ghareeb, Aladdin Mustafaoğlu  | 21.03.2024 - نوێکردنەوە : 21.03.2024
تورکیا یارمەتی خۆراکی بەسەر ١٧٥ خێزانی کەمدەرامەت لە کەرکووک دابەش کرد

At Ta mim

کەرکووک ــ AA

وەقفی ئایینی تورکیا یارمەتی خۆراکی بەسەر ١٧٥ خێزانی کەمدەرامەت لە شاری کەرکووک، دابەش کرد.

بەرپرسی یارمەتییە مرۆییەکان لە ناوچە قەیرانەکاندا سەربە وەقفی ئایینی تورکیا، مەحمود تەملی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند کە وەقفەکەیان، یارمەتی خۆراکی بەسەر ١٧٥ خێزانی کەمدەرامەت لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودین لە شاری کەرکووک، دابەش کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ھەروەھا پرۆگرامێکی بەربانگ کردنەوەی بە کۆمەڵییان بۆ ٢٠٠ کەس لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودین لە شاری کەرکووک ڕێکخستووە.

باسی لەوەش کرد، ئەو یارمەتییە خۆراکییەکان کە بەسەر ئەو ١٧٥ خێزانە دابەشیان کردووە، بریتیبوون لە برنج، مەعکەرۆنی، ئارد، ڕۆنی زەیت، فاسوڵیا، شەکەر، خورما و چای.

ڕاشیگەیاند کە دابەشکردنی یارمەتییە خۆراکییەکان و ڕێکخستنی پرۆگرامی بەربانگ کردنەوەی بە کۆمەڵ لەلایەن وەقفی ئایینی تورکیا لە کەرکووک تا پێنج ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن