Ankara
وه‌ك پشتیوانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، توركیا پێداویستی پزیشكی بۆ ئیسپانیا و ئیتاڵیا ره‌وانه كرد.
له‌میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌دا، توركیا ده‌ستی هاوكاری بۆ ئیسپانیا و ئیتاڵیا درێژ كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌و دوو وڵاته‌ی ته‌نیووه‌ته‌وه.
له‌و میانه‌دا هه‌زاران پێداویستی پزیشكی وه‌ك ده‌مامك، جلوبه‌رگ، گیراوه‌ی دژه به‌كتریا كه به توانای نیشتمانی له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی كیمیایی، ئامێر و به‌رگدروو و كارگه‌كانی دوورینی جلوبه‌رگ سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا به‌رهه‌م هاتوون خرانه ناو فڕۆكه‌ی كارگۆی سه‌ربازی له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌تیمسگوت له ئه‌نقه‌ره.
فڕۆكه‌كه سه‌ره‌تا ده‌چێته ئیسپانیا و دواتر له‌وێوه به‌ره‌و ئیتاڵیا ده‌كه‌وێته رێ. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن