Arbil
لە راگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی تورکی لەسەر داواکاریی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ههڵپهساردووه تاوەکو یەکی مانگی داھاتوو.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لهوه كراوهتهوه كه، ئەوەی پەیوەندیی بە گەڕانەوەی ھاووڵاتییانی توركیا ههیه له عێراق، ئهوا لە رێگەی کەناڵەکانی دیپلۆماسییەوە دەبێت لەنێوان ھەردوو وڵات.
ھەروەھا ھێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاندووە کە، گەشتی سبەی بەغدا - ئیستانبوڵ بەھۆی ئەو بڕیارەوە ھەڵوەشاوەتەوە، ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئەو بڕیارە لە دەرەوەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی دایە و داوای لێبوردنی لە گەشتیاران کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن