تورکیا.. ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٣٣ ھەزار و ٤٠٠ کەس
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٣٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی حاڵەتەکان گەیشتە ١٦٨ ھەزار و ٣٤٠ کەس، کۆی گشتی ئەوانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار ھەزار و ٦٤٨ کەس.
Ankara
ئەنقەرە - AA

بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە و وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ٥٧ ھەزار و ٨٢٩ پشکنین ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٩٣٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکراوە.
راشگەیەندرا کە لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٦٢٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پاش وەرگرتنی چارەسەریی چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٣٣ ھەزار و ٤٠٠ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیویەتی: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کەچاکدەبنەوە لە زیادبووندایە، ئەم زیادبوونە خێراتر دەبێت. بەشێکی زۆری حاڵەتەکان، ئەوانەن کە لە قۆناغی چاودێریکردندان و ھیچ نیشانەیەکیان پێوە دیار نییە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن