تورکیا.. ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٩٣ ھەزار و ٢١٧ کەس
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ١٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢١١ ھەزار و ٩٨١ کەس.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ١٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢١١ ھەزار و ٩٨١ کەس و کۆی ئەوانەی بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە، پێنج ھەزار و ٣٤٤ کەس.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی تورکیا و لە تویتەری وەزیری تەندروستی، فەخرەدین کۆجا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ١٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢١١ ھەزار و ٩٨١ کەس و کۆی ئەوانەی بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە، پێنج ھەزار و ٣٤٤ کەس.
راشگەیەندرا لە کۆتا ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە زیادبوونی ھەزار و ٣٣٤ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٩٣ ھەزار و ٢١٧ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەرنووسیویەتی : "لە ھەریەک لە پارێزگاکانی قەرس، چاناککالە، بارتن، ئارتڤین، ئەردەھان، کۆتاھیا و یەلۆڤا، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا کەمترین حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تیایاندا تۆمارکراوە".