کۆڤید- ١٩

تورکیا.. ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٧٨ ھەزار و ٢٧٨ کەس

لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ١٧٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراوە و ١٠ کەسیش گیانیان لەدەستدا. کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٠٣ ھەزار و ٤٥٦ کەس.

Barış Gündoğan  | 03.07.2020 - نوێکردنەوە : 04.07.2020
تورکیا.. ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٧٨ ھەزار و ٢٧٨ کەس

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ١٧٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراوە و ١٠ کەسیش گیانیان لەدەستدا. کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٠٣ ھەزار و ٤٥٦ کەس، کۆی ژمارەی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج ھەزار و ١٨٦ کەس.

بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی و وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ١٧٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراوە و ١٠ کەسیش گیانیان لەدەستدا. کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٠٣ ھەزار و ٤٥٦ کەس، کۆی ژمارەی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج ھەزار و ١٨٦ کەس.

راشگەیەندرا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٣١٣ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٧٨ ھەزار و ٢٧٨ کەس.

لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیویەتی: "ژمارەی حاڵەتەکانمان لە ٢٤ی حوزەیران ھەزار و ٤٩٢ کەس بوو، ئێستا ژمارەی حاڵەتی نوێ ھەزار و ١٧٢ کەسە. خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون پەیوەستە بەکاتەوە".

فەخرەددین کۆجا راشیگەیاندووە "لە ماوەی یەک ھەفتەدا، رێژەی لەسەدا ١١.١٣ی ئەوانەی حاڵەتی تووشبوونیان لێ تۆمارکراوە تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ بەسەرەوەیە. لەسەدا ٧٠ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، لە گرووپی ئەم تەمەنەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın