توركيا

تورکیا.. سوورەتی فەتح لە ئایاسۆفیا خوێندرایەوە

بە بۆنەی ٥٦٧مین ساڵڕۆژی فەتحی ئیستانبوڵ پرۆگرامی "ئاھەنگی فەتح" لە ئایاسۆفیا رێکخرا.

Kaan Bozdoğan  | 29.05.2020 - نوێکردنەوە : 30.05.2020
تورکیا.. سوورەتی فەتح لە ئایاسۆفیا خوێندرایەوە

Turkey

ئیستانبوڵ - AA

بە بۆنەی ٥٦٧مین ساڵڕۆژی فەتحی ئیستانبوڵ پرۆگرامی "ئاھەنگی فەتح" لە ئایاسۆفیا رێکخرا.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشداری لە "ئاھەنگی فەتح" کرد کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا بە بۆنەی یادکردنەوەی ٥٦٧ەمین ساڵیادی فەتحی ئیستانبوڵ رێکخرابوو.

رێورەسمەکە بە خوێندنەوەی سوورەتی فەتح لە نێو ئایاسۆفیا دەستیپێکرد کە ئەوشوێنە بە سیمبوڵی فەتح لە تورکیا دادەنرێ.

ھەر لە چوارچێوەی رێورەسمەکەدا نزای فەتح کرا و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش بەشداری لە نزاکردنەکەدا کرد.

دواتریش سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشداری لە ئاھەنگەکەدا کردبوو، وتارێکی پێشکەش کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın