توركیا هاوكاری پزیشكی بۆ عێراق ره‌وانه كرد
- حكوومه‌تی عێراق: "هاوكاری پزیشكی توركیای له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێگه‌یشتووه".
Iraq
به‌غدا - AA
حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند هاوكاری پزیشكی توركیای له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێگه‌یشتووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی پزیشكی وه‌ك ماسك، جلوبه‌رگی تایبه‌ت، رووپۆش و وردبینی هه‌ناویان راده‌ست كراوه له‌لایه‌ن گرووپی كایاتوركه‌وه.
عێراق كه ساڵانێكی زۆره به ده‌ست جه‌نگ، ناسه‌قامگیری و گه‌نده‌ڵی و، له‌م ماوه‌یه‌ی دوایشیدا به ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه ده‌ناڵێنێت، خه‌ریكه كه‌رتی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته هه‌ره‌س ده‌هێنێت كه ژێرخانێكی لاوازی هه‌یه.
توركیا له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزیشدا هاوكاری پزیشكی ره‌وانه‌ی عێراق كردبوو.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، تاكو ئێستا سێ هه‌زار و ٢٥٠ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و، ٧٩ هه‌زار و ٧٣٥ حاڵه‌تیش تۆمار كراون.