توركیا.. سێ گومانلێكراوی داعش كه دووانیان عێراقین قۆڵبهست كران
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دەنیزلی باشووری خۆرئاوای تورکیا، سێ گومانلێکراو قۆڵبەست کران کە دووانیان عێراقین.
Denizli
دەنیزلی - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دەنیزلی باشووری خۆرئاوای تورکیا، سێ گومانلێکراو قۆڵبەست کران کە دووانیان عێراقین.
تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دەنیزلی، دەستیان بە ھەڵمەتێک بە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکای گشتیی لە چوارجێوەی لێکۆڵینەوە لە داعش، کرد.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە بۆسەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام درا، سێ گومانلێکراو کە دووانیان عێراقین، بە تۆمەتی ئەنجام دانی چالاکی بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و دەستەبەرکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ رێکخراوەکە، قۆڵبەست کران.
هاوكات ژمارەیەک ئامێری دیجیتاڵی لە ناونیشانەکاندا دەستیان بەسەردا گیرا.