توركیا .. بارانێكى بەلێزمە پارێزگای ريزەى گرتهوه
- بههۆی بارانهكه و بهرزبوونهوهی ئاستی ئاوهوه، ژمارەيەكى زۆرى ئۆتۆمبيل ژێرئاو كەوتن و ئاو گەيشته نهۆمى يەكەمى باڵەخانەكانى گەڕەكى ئهسكیپازار.
Rize
ريزە - AA
لە شارۆچكەى چايەلى سهربه پارێزگاى ريزەى توركيا، بارانى بەخوڕ زيانى لێكەوتەوە.
لە دواى زيادبوونى رێژەى ئەو بارانەى كە لە بەرەبەيانەوە بەردەوامبوو، چەمى شاعيرلەر لە شارۆچكەى چايەلى سەرڕێژ بوو.
لە ئەنجامى سەرڕێژبوونەكە، پردى سەر چەمەكە بە رووى هاتوچۆدا داخرا.
بارانەكە بووە هۆى دروستبوونى لافاو و لە ئەنجامدا ژمارەيەكى زۆرى ئۆتۆمبيل ژێرئاو كەوتن و ئاو گەيشتە نهۆمى يەكەمى باڵەخانەكانى گەڕەكى ئهسكیپازار.
هاوكات ئەو هاووڵاتيانەى كە لە نهۆمەكانى خوارهوهی باڵەخانەكان دەژين، ناچاربوون پەنابەرن بۆ دراوسێكانيان لە نهۆمەكانى سەرهوەى باڵەخانەكان.
لە كاتێكدا لێزمەى باران لە شارۆچكەكەدا بەردەوامە، تيمەكانى شارەوانى بەردەوامن لە خاوێنكردنەوەى چەمەكە.