توركيا, کۆڤید- ١٩

توركيا.. پێنج هەزار و ٢٧٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٤٠ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

- لە تورکیا له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٤٨ هەزار و ٤٢٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج هەزار و ٢٧٧ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ بووە و ١٤٠ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.

Ahmet Sertan Usul  | 24.01.2021 - نوێکردنەوە : 25.01.2021
توركيا.. پێنج هەزار و ٢٧٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٤٠ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٤٨ هەزار و ٤٢٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج هەزار و ٢٧٧ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٤٠ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌، ١٤٨ هەزار و ٤٢٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج هەزار و ٢٧٧ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌، ١٤٠ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٨٤ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی پێنج هەزار و ٨٦٠ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ دوو مليۆن و ٣٠٧ هەزار و ٧٢١ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٨ مليۆن و ٤٩٧ هەزار و ٨٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٤٢٩ هەزار و ٦٠٥ حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٥ هەزار و ٧٣ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٩٠٥ نەخۆشە.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥،١ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٥٩،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٢ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın