توركيا.. ١٧٣ هەزار و ١١١ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە
-له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٩٣ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٩٩ هه‌زار و ٩٠٦ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٩٣ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٩٩ هه‌زار و ٩٠٦ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ١٣١ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌توركیا خۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٥٠ هەزار و ٤٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، هەزار و ٢٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٠٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٦ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، سێ مليۆن و ٣٨١ هەزار و ٦٥٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٩٩ هەزار و ٩٠٦ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ١٣١ حاڵه‌ت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ٢٦ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٦٨ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١٧٣ هەزار ١١١ نەخۆش.
- "ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون ٨١ کەس كەمترە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "بە بەراورد بە دوێنێ ژمارەى نەخۆشەكانى ژێر ئامێرى هەناسەدان حەوت و ژمارەى نەخۆشەكانى ژێر چاودێرى چڕدا هەشت زياديكردووە. ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون ٨١ کەس لە دوێنێ كەمترە، نزيكە لە ژمارەى نەخۆشە چاكبووەكان. له كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵەتەكانى تووشبووندا بەپێى پێويست سوور و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا به تەواوەتى وورد نین".