توركيا.. ١٣١ هەزار و ٧٧٨ كەس له كۆرۆنا چاكبوونهتهوه
- وەزارەتى تەندروستیى توركيا: "له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٨٨ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢١ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٦٧ ههزار و ٤١٠ حاڵهت بهرزبووهتهوه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٨٨ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢١ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٦٧ ههزار و ٤١٠ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ چوار ههزار و ٦٣٠ بهرزبووهتهوه. ٩٢٦ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتى ١٣١ هەزار و ٧٧٨ تووشبووى كۆرۆونا پاش وەرگرتنى چارەسەر لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٥٤ هەزار و ٢٣٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا ٩٨٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، ٩٢٦ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢١ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، دوو مليۆن و ٢٠٩ هەزار و ٥٨٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٦٧ هەزار و ٤١٠ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٦٣٠ حاڵهت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٦٠٢ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٢٦٥ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٣١ هەزار ٧٧٨ نەخۆش.
- "پابەندبوونى توندتر، ئەنجامى باشترە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگهیاندووه: "ژمارەى پشكنينەكانمان، بەوانەى بە ئامانجى رووپێوانيش ئەنجامدراون لەسەرووى ٥٤ هەزاردايە. داكشان لە ژمارەى نەخۆشانى ژێر چاودێرى چڕ بەردەوامە. رۆژانى داهاتوو، پاكڕاگرتنى دەستەكانمان، پەيوەستە بە پابەندبوونمان بە رێنمايیەكانى بەكارهێنانى دەمامك و دوورەپەرێزى كۆمەڵايەتى پێكەوە. پابەندبوونى تووندتر، ئەنجامى باشترە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن