توركيا, کۆڤید- ١٩

توركيا.. هەزار و ٦٩٢ تووشبوون و ٦٥ گيانلەدەستدان به ‌كۆرۆنا تۆماركرا

لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا لە توركيا، ١١٤ هەزار و ٣١١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٦٩٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراون.

Burcu Çalık Göçümlü  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 24.09.2020
توركيا.. هەزار و ٦٩٢ تووشبوون و ٦٥  گيانلەدەستدان به ‌كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٦٥ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.

"نەخشه‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.

بەپێی نەخشه‌كه‌، ئەمڕۆ ١١٤ هەزار و ٣١١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٦٩٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسه‌كه‌ تۆماركراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٥ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢٦١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٦٩ هەزار و ٦٩٦ بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى نۆ مليۆن و ٤٩٦ هەزار و ٢٦٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٠٦ هەزار و ٣٠٢ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە حەوت هەزار و ٦٣٩ حاڵه‌ت.

ژمارەى كه‌یسه‌ چالاكەكان ٢٨ هەزار و ٩٦٧، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٥٢٢ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٧ـە.

- "رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان بەردەوامە لە دابەزين"

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە په‌یامێكدا له‌باره‌ی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ژمارەى ئەو نەخۆشانەمان كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە گەيشتە هەزار و ٥٢٢. رێژەى ئەو نەخۆشانەی تووشی هەوکردنی سییەکان هاتوون بەردەوام لە داکشانە. ئەمرۆ هەزار و ٦٩٢ نەخۆشى نوێمان هەيە. بە پابەندبوونمان پاڵپشتيى كارمەندانى تەندروستيمان دەكەين كە شەو و رۆژ بۆ ئيمە كاردەكەن. پێكەوە سەردەكەوين".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن