توركيا.. هەزار و ٤٢٧ حاڵەتی تووشبوون و ٦٨ گيانلەدەستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٤٢٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ٦٨ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٤٢٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ٦٨ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٤ هەزار و ٩٤٠ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٤٢٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٤٥٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٧٨ هەزار و ٥٠٤ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٠ مليۆن و ٢٦٨ هەزار و ١٦٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣١٧ هەزار و ٢٧٢ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ١٣٠ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٠ هەزار و ٦٣٨، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە بە بەراورد بە دوێنى ١٣ نەخۆش كەمبووەتەوە و بووە بە هەزار و ٥٨٣ نەخۆش و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٥ـە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ژمارەى ئەو نەخۆشانەمان كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە لە راوەستاندايە. ئەمڕۆ هەزار و ٤٢٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. پێكەوە وەستانمان لە دژى ڤايرۆسەكە ئەنجامى دەبێت. ئەوەى هێز دەداتە بەرەنگاربوونەوەكان پێكەوە پابەندبوونمانە. پاڵپشتى بەرەنگاربوونەوەكە بكەن بۆ بەردەواميدان بە سەركەوتنەكان".