توركيا.. شەش هەزار و ٧١٣ حاڵەتى تووشبوون و ١٥٣ گيانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆماركرا
لە تورکیا ژمارەى ئەو نەخۆشانەى کە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە گەیشتە چوار هەزار و ٤٠٩ نەخۆش، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، سێ هەزار و ٢٥٤ تووشبووی کۆرۆنا چاكبوونەتەوە، كۆى گشتیى ٣٧٧ هەزار و ٨٩١ تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٦١ هەزار و ١٢٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٧١٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ١٥٣ گيانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆماركراون.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى"covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٦١ هەزار و ١٢٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، شەش هەزار و ٧١٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٥٣ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، سێ هەزار و ٢٥٤ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٧٧ هەزار و ٨٩١ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٧ مليۆن و ٤٠٦ هەزار و ٧٤٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٤٥٣ هەزار و ٥٣٥ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٢ هەزار و ٥١١ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٦٣ هەزار و ١٣٣ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە چوار هەزار و ٤٠٩ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٤ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٤،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧١،٣ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٩،٢ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٨ـه.
- "ئهگهر ناچار نەبن مەچنە شوێنی قەرەباڵغ"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی، "ئەمڕۆ شەش هەزار و ٧١٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون. تا دەگەينە كاتى بەكارهێنانى ڤاكسين، پاڵپشتیمان بكەن بۆ بەردەواميدان بە كۆنترۆڵكردنى خێرايى بڵاوبوونەوەى پەتاكە. پابەندى رێكارەكان بن. دەمامك ببەستن. ورياى پاكو خاوێنى بن. ئهگهر ناچار نەبن مەچنە شوێنی قەرەباڵغ".