جيهان

تاڵیبان لە سنووری ئێران مانۆڕێکی سەربازیی ئەنجام دا

Bilal Güler  | 09.06.2023 - نوێکردنەوە : 09.06.2023
تاڵیبان لە سنووری ئێران مانۆڕێکی سەربازیی ئەنجام دا

Afghanistan

کابوڵ - AA

هێزەکانی تاڵیبان لە پارێزگای نمروز لەسەر سنووری ئێران مانۆڕێکی سەربازییان ئەنجام دا کە تێیدا چەکی قورسیشیان بەکارهێنا.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی تاڵیبان 'باختار'، فەرماندەی کەتیبەی سێ لە نمروز، محەمەد نەبی مەلا ڤورور، لەبارەی ئەو مانۆڕە سەربازییەی کە لە ناوەندی قەزای زارانج بەڕێوەچوو، رایگەیاند کە بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێ بۆ تاڵیبان، بە هاوکاری راهێنەرانی پیشەگەر مانۆڕەکەیان ئەنجام داوە کە چەکی قورسی جۆراوجۆری تێدا بەکار هات.

مانۆڕە سەربازییەکەی تاڵیبان دوای ئەو ململانێیانە هات کە لەگەڵ ئێراندا روویان دا.

دوایین جار تاڵیبان و هێزە سنوورییەکانی ئێران لە ٢٧ی ئایاردا لەسەر سنووری نمروز رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکدارییان ئەنجام دا کە کوژرانی دوو سەربازی ئێرانی و ئەندامێکی تاڵیبانی لێکەوتەوە.

لایەنەکان یەکتریان تۆمەتبار کرد بە دەستپێکردنی ململانێکان، بەڵام لە ئەنجامی دانوستانەکاندا گرژی و ئاڵۆزییەکان کۆتایی هات.

​​​​​​​


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın