تاقیکردنەوەی یەکەم مووشەکی ئاسمانیی نەفەرهەڵگر "SpaceX" دواخرا
- بەهۆی نەگونجانی مەرجەکانی کەشوهەواوە، دەزگای ناسا تاقیکردنەوەی یەکەم مووشەکی ئاسمانیی نەفەرهەڵگر "SpaceX"ی بۆ رۆژی شەممە دواخست.
New York
نیویۆرک- AA
دەزگای "SpaceX"ی بەرهەمهێنەری رۆکێت و مووشەکی ئاسمانیی، بڕیاربوو بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ناسا یەکەم مووشەکی نەفەرهەڵگر رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.
بەڵام دەزگای ناسا لەو بارەیەوە روونکردنەوەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردوەتەوە و ئەوەی خستوەتەڕوو کە تەنها چەند خولەکێک پێش هەڵدانی مووشەکەکە بەهۆی نەگونجاوی کەشوهەواوە هەڵدانی مووشەکەکە دواخراوە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمەکەدا، سەردانی ویلایەتی فلۆریدا-ی کردووە.
ئەگەر بێت و تاقیکردنەوەکەی رۆژی شەممە بەسەرکەوتوویی ئەنجامبدرێت، لەمەودوا هەڵدانی مووشەکە نەفەرهەڵگرەکان خەرجییەکی زۆر لە کۆڵ ناسا دەکاتەوە.
بەهۆی ئەوەی ناسا لە ساڵی ٢٠١١ەوە پڕۆژەی ناردنی مووشەکی نەفەرهەڵگری بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵپەساردبوو لە هەر گەشتێکدا بۆ گواستنەوەی کەشتیوانە ئاسمانییەکان بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان، کەشتییە ئاسمانییەکانی رووسیای بەکاردەهێنا.