جيهان

بە هۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لەوانەش تیمی پەیامنێرانی تەرەتە عەرەبی بریندار بوون

بە هۆی بۆردومانی کەمپی ئاوارەکانی نوسەیرات لە کەرتی غەززە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لەوانەش تیمی پەیامنێرانی تەرەتە عەرەبی بریندار بوون.

Hacer Çakır, Mustafa M. M. Haboush  | 12.04.2024 - نوێکردنەوە : 14.04.2024
بە هۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لەوانەش تیمی پەیامنێرانی تەرەتە عەرەبی بریندار بوون

Istanbul

غەززە ــ AA

کەمپی نوسەیرات ناوەڕاستی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا و بەھۆیەوە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لەوانەش تیمی پەیامنێرانی كەناڵی تەرەتە عەرەبی بریندار بوون.

شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە کەمپی نوسەیرات ناوەڕاستی غەززە، لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.

ئاماژەیان بەوەشدا كە بەھۆی بۆردومانەکەوە، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لەوانەش تیمی پەیامنێرانی كەناڵی تەرەتە عەرەبی بریندار بوون.

باسیان لەوەش کردووە تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل لەو کاتەدا، کەمپی نوسەیراتیان بۆردومان کردەوە کە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لەوانەش تیمی پەیامنێرانی کەناڵی تەرەتە عەرەبی، سەرقاڵی ڕۆماڵکردنی پێشھاتە مەیدانییەکانی بوون لە کەمپەکە. 

ھاوکات ژمارەیەک سەرچاوەی پزیشکی لە نەخۆشخانەی "شەھیدانی ئەقسا" لە شاری دێربەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە بەھۆی بۆردومانەکەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی نوسەیرات، فۆتۆگەرافەری ڕۆژنامەوان، سامی شەحادە و پەیامنێری کەناڵی تەرەتە عەرەبی، سامی برھوم و ڕۆژنامەوانێکی دیکە بە ناوی محەمەد سەواڵحی برینداربوون.

ئەمە یەکەجار نییە کە سوپای ئیسرائیل لە میانی ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە کە ماوەی شەش مانگە بەردەوامە، ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج.

بەپێی داتاکانی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە کەرتی غەززە لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ١٤٠ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

لە دوێنێ پێنجشەممەوە، کەمپی نوسەیرات بە چڕی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، بۆردومان دەکرێت کە ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە سوپای ئیسرائیل، دەست پێ کردنی ھێرشەکانی بۆسەر ناوچەکانی باکووری کەمپەکە ڕاگەیاندووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın