سياسەت, عێراق

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی شەهیدی حزبەکەیان

دوێنێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەلاچوالان کۆبووەوە.

Rewa Mahmood Hasan  | 22.11.2020 - نوێکردنەوە : 22.11.2020
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی شەهیدی حزبەکەیان

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

دوێنێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەلاچوالان کۆبووەوە.

کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە، بە ئامادەبوونی هەریەک لە هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک پرسی ناوخۆی حزبی و پرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێڕاق تاوتوێ کران.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کە تا شەوی خایاند، بەیاننامەیەک بەناوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاو کرایەوە و تیایدا ئاماژە بە رۆژی شەهیدی ئەو حزبە کرابوو.

لە بەیاننامەکەدا کە سەرجەمی تایبەت کراوە بە رۆژی شەهیدانی یەکێتی هاتووە:

"ئەمرۆ رۆژی شەھیدی یەکێتی و شۆڕشی نوێ، رۆژی سەردانەواندن بۆ یادوبیرەوەری گیانبازانی نیشتمانە کە رۆح و گیانی خۆیان بەخشی بە رزگاری وڵات و پارێزگاری لە خەڵک و خاکی کوردستان".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە "كاروانی شەهیدانی یەكێتی بێكۆتایین و كە ئاور لە رابردوو دەدەینەوە وێنە و سەرەوەری و قارەمانێتی زیاتر لە بیست هەزار شەهید دەبینین. رۆڵە ئازا و چاونەترسەكانی یەكێتی لە زیندان و سەنگەر و خەباتی نهێنی و چالاكی ناوشارەكاندا، بوون بە نموونەی بەرزی شۆڕشگێڕی، بە پێوە و بە شکۆ و سەربەرزییەوە، شەهیدبوون و بەخوێن و فرمێسک مێژووییەکی زیاتر لە چلوپێنج ساڵیەیان نەخشاند".

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەخت لە یەکڕیزی نیشتمانیی و چارەسەری کێشەکانی حوکمڕانی کراوەتەوە بەگیانێکی بەرپرسیارانە و هاتووە "لەم رۆژە پیرۆزەدا دووپاتی دەكەینەوە، یەكریزی نیشتمانیی و چارەسەركردنی كێشەكانی حوكمڕانی و كێشە سیاسیەكان بەگیانی بەرپرسیارێتی و ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك و بوژانەوەی ئابووری كوردستان، وەفادارییە بۆ شەهیدەكان و رێزگرتنیشە لەو ئامانج و ئاواتە پیرۆزانەی لە پێناویدا، شەهیدبوون".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın