بەهۆی پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل هەشت رۆژنامەنووس برینداربوون
کۆمیتەی بەرگری کردن لە رۆژنامەنووسان کە بنکەی سەرەکی لە ئەمریکا-یە، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە گوللەی پلاستیکی هێرشیان کردوەتە سەر ئەو رۆژنامەنووسانەی رووماڵی خۆپیشاندانەکانی شاری قودس-یان کردووە.
Washington DC
نیویۆرک- AA
کۆمیتەی بەرگری کردن لە رۆژنامەنووسان کە بنکەی سەرەکی لە ئەمریکا-یە، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بە گوللەی پلاستیکی هێرشیان کردوەتە سەر ئەو رۆژنامەنووسانەی رووماڵی خۆپیشاندانەکانی شاری قودس-یان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەهۆی پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە ٧-١٠ی ئایار لایەنی کەم هەشت رۆژنامەنووس برینداربوون کە لە راگەیاندنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کار دەکەن.
باس لەوەش کراوە کە هەریەکە لە پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، مستەفا خەروف و ئەسعەد فرات و کامێرامانی ئانادۆڵو، فەیز ئەبو رمێلە لە نێو ئەو رۆژنامەنووسانەدا بوون کە بە گوللەی پلاستیکی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بریندار کراون.