توركيا

بەناو بەرپرسی لاوانی باکووری فەڕەنسا لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە دەستگیر کرا

Emrah Gökmen  | 13.04.2024 - نوێکردنەوە : 14.04.2024
بەناو بەرپرسی لاوانی باکووری فەڕەنسا لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە دەستگیر کرا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

بەناو بەرپرسی لاوانی باکووری فەڕەنسا لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە سەرهات.ج کە لە فەڕەنساوە دەگەڕایەوە، لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ دەستگیر کرا.

هۆبەی تیرۆر سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ دەستنیشانی کرد کە سەرهات.ج کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی سزای چوار ساڵ و سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابوو، بە فڕۆکەی بەرەو ئیستانبوڵ دەگەرێتەوە.

لەگەڵ گەیشتنیدا، سەرهات.ج لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

سەرهات.ج بە هۆی ئەوەی بەناو بەرپرسی لاوانی باکووری فەڕەنسا لە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە بوو لە لایەن پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە لە لیستی سووری داواکراواندا بوو.

ئەو تیرۆریستە لە ساڵی ٢٠١٤دا تێکەڵ بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە ببوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın